ئه‌ردۆغان: ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی ده‌توانن هه‌نگاو له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بنێن هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا گوتی: ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی سه‌ره‌ڕای توركیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست یان ئیجه‌ ده‌توانن هه‌نگاو بنێن خه‌ریكه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ن که‌ هه‌ڵه‌یێكی چه‌ند گه‌وره‌یان كردوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌ست كردنی سێیه‌مین كه‌شتیی TCG Burgazadaی پرۆژه‌ی "Milgem"دا به‌ هێزه‌ ده‌ریایییه‌كان و دروست كردنی جۆرێكی نوێی ژێرده‌ریایی، سه‌ركۆماری توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕای‌گه‌یاند: هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌و هه‌وڵانه‌ ناده‌ن كه‌ ئامانجیانه‌ توركیا به‌ دۆخێک بگه‌یێنن نه‌توانێت پێ بخاته‌ ده‌ریاوه.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قوبرسی توركی به‌ هیچ جۆرێک ڕێگه‌ به‌ هه‌وڵه ده‌ره‌كییه‌كان نادات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پیشه‌سازی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "په‌یوه‌ستی توركیا به‌ پیشه‌سازی به‌رگریی ده‌ره‌كی له‌ 80 له‌سه‌ده‌وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ 35 له‌سه‌د".

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه‌: "توركیا به ‌چوار كۆمپانیای كه‌ چوونه‌ته‌ ڕیزی 100 كۆمپانیاکانی یه‌كه‌می پیشه‌سازی به‌رگریی جیهان، ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌مینی گرتوووه‌ له‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ی زۆرترین كۆمپانیایان هه‌یه‌ له‌و لیسته‌دا".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39324

Your Comment

You are replying to: .
captcha