بهپێی هەواڵی کوردپرێس میدیای یهكێتی ئهمڕۆ یهكشهممه ڕایانگەیاند: بافڵ تاڵەبانی و ئاسۆ مامەند و رەفعەت عەبدوڵا لە دەباشان پێشوازییان له هاکان کارەچیا، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم كردووه و لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکان و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و بارودۆخی هەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و هەڵگرتنی گەمارۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک كردووه.
لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم باری سەرنجی خۆی لە سەر پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکان خستۆته ڕوو.
لە بەرامبەردا وەفدی یەکێتی رۆشناییان خستۆته سەر هەنگاوەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و رایانگەیاندووه: یەکێتی لەگەڵ شەراکەتی راستەقینەدایە لە عێراقی نوێدا و دەمانەوێت مافی هاوڵاتی بوون وەک یەک بۆ هەمووان بڕەخسێندرێت و دەستوور بنەمای پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیاشهوه بە تایبەت گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بارودۆخی کەرکووک، وهفدهكهی یهكێتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووه كه یەکێتی هەمیشە لەگەڵ پەیوەندییێکی دۆستانە بووه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەرژەوەندیی هاوبەش و نەتەوەیی کردۆتە بنەمای پاراستنی ئەو پەیوەندییانە.
ههروهک وهفدهكه داواشی لە تورکیا كردووه كه گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵبگرێت و ئهوهشی بە هاندەرێکی باش وهسف كردووه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوولا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment