دۆسییه‌ی وه‌زیره‌ عێراقییەکانی تۆمه‌تبار به‌ به‌عسی بوون یه‌كلایی دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەى لێپرسینەوە و دادوەرى لە عێراق رایگەیاندووە: "ناوى ئەو وەزیرانەى حکوومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى ئاشکرا دەکات کە رێوشوێنەکانى ریشەکێش کردنى بەعس دەیانگرێتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٨ فارس بەکوع وتەبێژی دەستەى لێپرسینەوە و دادوەرى لە عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ناوى وەزیرەکان ئاشکرا دەکرێت، ئاماژەى بەوەش کرد، هەفتەى رابردوو، ناوى ٢٢ وەزیریان لەلایەن سەرۆکایەتى پەڕلەمانى عێراقەوە بۆ ووردبینی کردن پێگەیشتووە".

فارس بەکوع ئاماژەی بەوەش داوە کە دەستەکەیان رێوشوێنە سەرەتاییەکانى گرتوەتەبەر و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیێکدا بڕیارى کۆتایى دەدات".

وتەبێژی دەستەى لێپرسینەوە و دادوەریى عێراق باسی لەوەش کردووە کە ئەگەر ڕێژەى ئەندامانى ئەنجومەنى دەستەى لێپرسینەوە کە لە شەش ئەندام پێکهاتووە تەواو ببێت، ناوى ئەو وەزیرانە رادەگەیێنین کە رێوشوێنەکانى لێپرسینەوە و دادوەرى دەیانگرێتەوە".

لەچەند رۆژى رابردودا ٦٠ رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەیاننامەیێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی دەستەی لێپرسنەوە و دادوەریى عێراق کرد لە دژی پێدانی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی عێراق بە بەنگین عەبدوڵا ڕێکانی کە لە پشکی پارتی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراقی وەرگرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39299

Your Comment

You are replying to: .
captcha