حه‌یده‌ر عه‌بادی و وه‌زیرانی کابینه‌که‌ى خانه‌نشین ده‌کرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق له‌ ڕێگای به‌ڵگه‌نامه‌یێکه‌وه‌ بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ بڕیار دراوه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ٢٠ وه‌زیری کابینه‌که‌ى خانه‌نشین بکرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یێک حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و 20 وه‌زیری کابینه‌که‌ی خانه‌نشین کرد.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ به‌پێی یاسا به‌رکاره‌کانى عێراق له‌ دواى هاتنه‌ سه‌ر کاری حکومه‌تى نوێ کابینه‌ى پێشووتر به‌ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانییه‌وه‌ خانه‌نشین ده‌کرێن و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانی پێشووتریان.

شه‌وی ٢٤ی مانگی ڕابردوو کابینه‌ى حکوومه‌تى نوێی عێراق پێکهێنرا که‌ پێکهاتوووه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و ١٤ وه‌زیر و تا ئێستاش هه‌شت وه‌زیری کابینه‌که‌ى ماون دیاری بکرێن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39294

Your Comment

You are replying to: .
captcha