سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌یامێک له‌باره‌ی زمانی كوردی بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- پاش ئه‌وه‌ی 9 پارتی تورکیا پلاتفۆڕمێكی هاوبه‌شیان بۆ پێشخستنی زمانی كوردی پێكهێنا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌ به‌ په‌یامێک پشتیوانیی خۆی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ په‌یامێكی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ 9 پارته‌كه‌ی تورکیا كردوووه‌ ده‌رباره‌ی دروست كردنی پلاتفۆڕمی هاوبه‌شی زمانی كوردی و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: "زۆر شادمان بووم به‌ بڕیاری پێكه‌وه‌ كاركردنی پارته‌ كوردییه‌كان ده‌رباره‌ی زمانی دایكمان، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له‌ بواری په‌روه‌رده‌یی، ئابووری، ژیانی جڤاكی و سیاسیدا به‌كار بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادانه‌ و به ‌بێ ئاسته‌نگی بچێته‌ نێو هه‌موو بواره‌كانی ژیان، هه‌ر خه‌باتێک كه‌ ئێوه‌ له‌م بابه‌ته‌دا بیكه‌ن به‌ دڵ و گیان پشتگیری ده‌كه‌م".

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هیواداره‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ یه‌كگرتوووه‌ ببێته‌ هه‌نگاوێک بۆ خه‌بات له‌ زۆر بواری دیكه‌دا و ده‌شڵێت: "له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ له‌ زینداندا به‌ گیانێكی گه‌وره‌وه‌ به‌رده‌وامم له‌سه‌ر خه‌باتی زمانی كوردی."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39284

Your Comment

You are replying to: .
captcha