کوردێکی فەیلی وەکوو وتەبێژی ڕەسمیی سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی سەرۆکایەتیی کۆمار وتەبێژێکی بە ناوی خۆیەوە دیاری کرد، وەک ئەوەی میدیا عیراقییەکان ئاماژەی پێدەکەن.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو ھەواڵەی چەند میدیایێکی عیراقی لە سەرچاوەیێکی نێو دامەزراوەی سەرۆکایەتیی کۆماری پێیان گەشتووە، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق، لوقمان فەیلیی وەک وتەبێژی ڕەسمیی سەرۆکایەتیی کۆمار دەستنیشان کردووە.

لوقمان عەبدولرەحیم فەیلی، باڵیۆزی پێشووی عیراق بووە لە دوو وڵاتی ژاپۆن و ئەمریکا، لەسەر بیروڕای سیاسی لە عیراق ھەڵاتووە، ساڵی ١٩٨٨ لە زانکۆی مانچێستەر میترۆپۆلیتان بەکالۆریۆسی لە بیرکاری و کۆمپیوتەر بەدەستھێناوە، دواتر لە ئەمریکا درێژەی بە خوێندنی باڵا لە ھەمان بوار داوە.

پێشتر بەڕێوەبەری پرۆژەکانی دوو کۆمپانیای (Ceridan Centrefile) و (Electronic Data Systems) بووە لە بەریتانیا، ئێستاش ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیمانگەی بەڕێوەبردنی پرۆژەکان (PMI) ــە لە ئەمریکا.

News Code 39279

Your Comment

You are replying to: .
captcha