سه‌عدی پیره‌: بۆ به‌شداری له‌ حکوومه‌ت ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ حزب و لایه‌نێک نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند که‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ حزبێک نییه‌ و لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ گرنگه‌ چۆن بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵک بكه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتی: هه‌ندێک حزب و لایه‌ن وه‌همێكیان لای خۆیان دروست كردوووه ‌و ده‌ڵێن كه‌ یه‌كێتی ئاماده ‌نییه‌ ئێمه‌ بچینه‌ حكوومه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ یه‌كێتی بۆچوونی وایه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ر دوو بواری حكوومه‌تی زۆرینه‌ و حكوومه‌تی بنكه‌فراواندا تێپه‌ڕیوه‌ و لایه‌نه‌كان كامانیان پێ باشه‌ ئێمه‌ لاریمان لێی نییه‌.

ناوبراو وتیشی: یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ حزبێک نییه‌ كه‌ خۆی مه‌به‌ستی بێت به‌شداری له‌ حكوومه‌ت بكات و هه‌ر حزبێک به‌پێی ئیستحقاقی خۆی ده‌توانێت به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم بكات.

سه‌عدی پیره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی بنكه‌ فراوان باشه و ده‌زانرێت ئه‌م خوله‌ی حكوومه‌ت خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كردوووه‌، با به‌رده‌وام بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باش نییه‌ بۆ به‌رده‌وام بین، چوونكه‌ لای یه‌كێتی خزمه‌تی خه‌ڵک له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانمانه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39266

Your Comment

You are replying to: .
captcha