ڕێگاکانی ڕێپێوانی 13ی گه‌لاڕێزان له‌ کوردستان دیاری کران

به‌شی کوردستان- شۆرای هه‌ماهه‌نگیی ته‌بلیغاتی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕێگاکانی ڕێپێوانی 13ی گه‌لاڕێزانی له‌ شاره‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان دیاری کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆرای هه‌ماهه‌نگیی ته‌بلیغاتی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 13ی گه‌لاڕێزان ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تێیدا هاتوووه‌: 13ی گه‌لاڕێزانی ئه‌مساڵ وه‌ک ساڵانی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌، گه‌مارۆ و چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئیستیکباری جیهانی جارێکی‌تر شوێنی گردبوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی قاره‌مانی کوردستان ده‌بێت. وڵاتانی زۆربێژ و زاڵم که‌ له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی پیس و تاڵان‌که‌ریان له‌سه‌ر به‌تاڵان بردنی سامان و داراییی خه‌ڵکی ئێران کورت بۆته‌وه‌ چه‌ندین جار به‌ فڕ و فێڵی جۆراوجۆر هه‌وڵیان دا قلێش له‌ نێوان خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن که‌ هه‌ر جار به‌ وشیاری و ئاماده‌بوونی ده‌ستبه‌جێی خه‌ڵک به‌ره‌وڕووی شکست بوونه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا زیاتر هاتوووه‌: بێگومان 13ی گه‌لاڕێزان ده‌رفه‌تێکی باش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێبراوانه‌ی گه‌ل به‌ ئیستیکباری جیهانی به‌ تایبه‌ت سه‌رکۆماری چه‌واشه‌کاری ئه‌مریکا ده‌بێت چوونکه‌ گه‌لی ئێران هه‌رگیز له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆ چۆک دانادات و تا دوایی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره‌ باج‌خوازیی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا شۆرای هه‌ماهه‌نگیی ته‌بلیغاتی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان بانگه‌وازی گه‌لی کوردستان ده‌کات که به‌شدارییێکی به‌رچاویان له‌ ڕێپێوانی 13ی گه‌لاڕێزان هه‌بێت.

ڕێگاکانی ڕێپێوان له‌ شاره‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

سنه‌: مه‌یدانی ئازادی- شه‌قامی فیرده‌وسی- مه‌یدانی ئینقیلاب- شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی(ره‌)- سێ ڕێیانی حه‌بیبی.

سه‌قز: گردبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ مه‌یدانی قودس- شه‌قامی جمهووری ئیسلامی- مه‌یدانی جمهووری ئیسلامی.

قروه‌: سێ ڕێیانی ئایه‌توڵڵا تاڵه‌قانی- مه‌یدانی ئیتیحاد.

مه‌ریوان: چوارڕێیانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جر- چوارڕێیانی شه‌هید فه‌همیده‌- شه‌قامی جمهووری ئیسلامی- چوارڕێیانی سه‌ره‌کی.

بیجاڕ: له‌ مه‌یدانی تاڵه‌قانی- شه‌قامی تاڵه‌قانی به‌ره‌و پارکی 15ی خورداد- مه‌یدانی ئایه‌توڵڵا فازڵ گه‌رووسی.

بانه‌: گردبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئه‌وقاف- شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی(ره‌)- مه‌یدانی ئیمام خومه‌ینی(ره‌).

کامیاران: گردبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ مه‌یدانی ئیمام خومه‌ینی(ره‌)- شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی(ره‌)- چوارڕێیانی سه‌ره‌کیی شار.

دیوانده‌ره‌: گردبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی مه‌یدانی قه‌ڵه‌م- مه‌یدانی ئیمام خومه‌ینی(ره‌)

سه‌وڵاوا: مه‌یدانی عه‌بدولعه‌زیم حه‌سه‌نی- شه‌قامی موعه‌لیم- مه‌یدانی شه‌هید مورادی.

دێولان: گردبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی مه‌یدانی به‌سیج- مه‌یدانی ساعه‌ت- مه‌یدانی موعه‌لیم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39263

Your Comment

You are replying to: .
captcha