ئاڵدار خه‌لیل: ئه‌ردۆغان بۆ هێرشه‌کانی گڵۆپی سه‌وزی له‌ ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ هه‌ڵكراوه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ هێرشی تۆپخانه‌ییی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، گڵۆپی سه‌وزی له‌ ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ هه‌ڵكراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕایگه‌یاند: "هێرشه‌کانی تورکیا پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجام درا که‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رکۆمارانی تورکیا- ڕووسیا- فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ ڕاستیدا ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، گڵۆپی سه‌وزی له‌ ڕووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ڵكراوه‌. ئه‌گه‌ر گڵۆپی سه‌وز بۆ تورکیا هه‌ڵنه‌ده‌کرا ئه‌وکات هێرش‌کردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام نه‌ده‌درا.

ئاڵدار خه‌لیل گوتیشی: ئێمه‌ هه‌موو کارێک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار بكه‌ین هه‌ڵوێستێكی كرداریی دژی ھێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سووریای هه‌بێت. له‌ سووریا چیتر کارتێکه‌ریی به‌رهه‌ڵستکاران نه‌ماوه‌. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌ین و گرووپه‌کانی ئاماده‌بووی ئیدلبش هه‌ن و ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێک بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام بدرێت ته‌نها ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39257

Your Comment

You are replying to: .
captcha