داعش هاوشێوه‌ی ڕۆژه‌كانی پێش كه‌وتنی مووسڵ ده‌ستی به‌ جموجوڵ كردووه‌

سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش‌ و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ڕۆژه‌كانی پێش داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ ده‌ستیان به‌ جموجوڵ كردوه‌ته‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم زاملی سه‌ركرده‌ له‌ڕه‌وتی سه‌در ‌و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش ‌و به‌رگری له ‌په‌رله‌مانی عێراق له ‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان داعش خۆی بۆ هێرش كردنه‌وه‌ سه‌ر عێراق ڕێک ده‌خاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بیابانه‌كانی خۆرئاوای هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا‌ و له‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات لێی كشانه‌وه‌.

حاكم زاملی ڕاشیگه‌یاند، "له ‌ژێر چاودێری ئه‌مریكا‌ و به ‌ئاگاداریی ئه‌و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، داعش خۆی ڕێک ده‌خاته‌وه‌".

له‌باره‌ی جموجوڵه‌كانی داعشه‌وه‌ زاملی پێی وایه‌، "هاوشێوه‌ی 2014 كه‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر مووسڵ، ئێستا چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ ده‌ستیان به‌ جموجوڵی نائاسایی له‌ به‌عاج‌ و باشووری خۆرئاوای مووسڵ كردووه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39232

Your Comment

You are replying to: .
captcha