به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌که‌می 2018 کۆتا دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌عفه‌ر ئیمینکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیوای خواست که خولی داهاتووی په‌رله‌مان پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ته‌واو بکات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که په‌رله‌مانی کوردستان له پێنج ساڵی ڕابردوودا ٣١ یاسای ده‌رکردوووه و روونیشی کرده‌وه که خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له به‌رده‌م ئه‌رکێکی قورسدایه.
له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ٢٠٦ پرۆژه یاسا له‌لایه‌ن فراکسیۆنه جیاوازه‌کانه‌وه و شه‌ش پرۆژه یاسا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشکه‌شی په‌رله‌مانی کوردستان کراون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٣١یان له ئێستادا وه‌کوو یاسا کاریان پێده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment