ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا و ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، ئه‌و كیان و كاندیدانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه‌ له‌ میدیاكانی ناوخۆدا ناوه‌كانیان وه‌ک سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و به‌ نووسراوێک كۆنووسی په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردن.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا نووسراوه‌: "ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 30ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌ سه‌رۆكایه‌تی، جێگری سه‌رۆک، دادوه‌ر عه‌لی عه‌وڵا ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆک، دادوه‌ر عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فانی و دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حموود به‌ناوی گه‌له‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌ركردوووه‌."

هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتوووه‌: "پاش وردبینی سه‌رجه‌م تانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له‌ 30ی ئه‌یلوولی 2018 كه‌ له‌لایه‌ن هێز و كیانه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پێشكه‌ش كرابوو، دادگا وردبینی له‌ ناوی سه‌ركه‌وتوووه‌كان و ئه‌و سكاڵایانه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ریان هه‌بوو، ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر ئاستی كیانه‌كان و كاندیده‌كان كه‌ له‌ سێ ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن بڵاو كرابوونه‌وه‌ و ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌ ڕێككه‌وتن له‌ 30/10/2018 په‌سه‌ندی كرد."

پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌بێت خولی نوێی په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام یه‌كه‌م دانیشتن ئه‌نجام بدات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی په‌رله‌مان ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ ده‌كات.

له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌و 10 ڕۆژه‌دا ئه‌و داواكارییه‌ی ڕانه‌گه‌یاند پێویسته‌ ڕۆژی دواتر په‌رله‌مان خۆی كۆبێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یێک داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39188

Your Comment

You are replying to: .
captcha