په‌روین بوڵدان: ژماره‌یێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر كراون

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ده‌په‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ژماره‌یێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ ده‌ستگیر كراون".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له‌ په‌رله‌مانی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سیاسه‌تی دابڕاندن دژ به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یڕه‌و كراوه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یێكه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت درێژه‌ی پێداوه‌ بۆیه‌ كۆماری توركیا نه‌یتوانیوه‌ دیموكراسی بێت.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و كۆماره‌ی گوشار له‌ هه‌مووان ده‌كات بگۆڕیت بۆ كۆمارێكی دابڕاو".

په‌روین بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌و قه‌یوومانه‌ی بۆ شاره‌وانییه‌كان دانراون بارمته‌ له‌سه‌ر ملیۆنان ئیراده‌ دانراوه‌ و وتی: "له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان زلـله‌یێک وه‌ها له‌و قه‌یوومانه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ی ناردوووه‌ كه‌ دوژمنكارانه‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان نزیک ده‌بنه‌وه‌، ئیراده‌مان زه‌وت ده‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ بوونمان ده‌كه‌ن كه‌ ئاگایان له‌ خۆیان نه‌مێنێت".

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ده‌په‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ژماره‌یێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ ده‌ستگیر كراون و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئاکپارتی له‌وه‌ گه‌یشتوووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكست ده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئه‌نجام دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39186

Your Comment

You are replying to: .
captcha