داوا له‌ په‌رله‌مانتارانی کوردی عێراق ده‌کرێت هه‌وڵه‌کانیان بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شنگال چڕ بکه‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى كورد له‌ خولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ پێویستى ده‌زانێت حكوومه‌تى نوێى عێراق سه‌رجه‌م ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانى وڵات ئاواده‌ن بكاته‌وه ‌و له‌ نێویانیشدا شنگال، له‌ كاتێكدا دۆخى داراییی وڵات باش بوووه‌ و شه‌ڕى داعش كۆتایی هاتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شنگالى ئه‌ندامى خولی پێشووى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى بۆ رادیۆى نه‌وا وتى: "پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ باش بوونى دۆخى داراییی وڵات و نه‌مانى شه‌ڕى داعش بۆیه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیى ئه‌و حكوومه‌ته‌یه‌ كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌ كاره‌ستباره‌كان بكات به‌ تایبه‌ت قه‌زاى شنگال".

ناوبراو وتیشى: "پێویسته‌ نوێنه‌رانى كورد له‌ به‌غدا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ى د. عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوڕ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوووه‌كانى شه‌ڕى داعش بداته‌وه ‌و ئاوه‌دانیان بكاته‌وه‌ و كارى جدیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان".

ماجد شنگالى باسى له‌وه‌ش كرد که‌ به‌پێى دوایین زانیارییه‌كان ژماره‌یێكى زۆر له‌ ژنانى ئێزیدى رفێنراو له‌لایه‌ن چه‌ند خێزانێكى شارى مووسڵه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن و ڕێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كرێت بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان و ئه‌ركى حكوومه‌تى فیدراڵى و ده‌سه‌ڵاتى خۆجێتى مووسڵه كار بۆ ئازادكردنیان بكات و به‌ كه‌سوكاریان شاد بكاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39175

Your Comment

You are replying to: .
captcha