ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ پارێزگای واستی عێراق کوژران و برینداربوون 19 زیاره‌تكاری ئێرانی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای واست ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا 19 زیاره‌تكاری ئێرانی و شۆفێرێكی عێراقی له‌و پارێزگایه‌ بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای واست ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌هۆی پێكدادانی پاسێک و ئۆتۆبووسێكی گه‌شتیاران له‌سه‌ر ڕێگای به‌دره‌- كوتی سه‌ر به‌ پارێزگای واست 10 زیاره‌تكاری ئێرانی و شۆفێرێكی عێراقی گیانیان له‌ده‌ست دا و نۆ زیاره‌تكاری‌تریش بریندار بوون.

ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون و برینداره‌كانیش له‌ڕێی ته‌رخان كردنی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ستافی عێراقییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39162

Your Comment

You are replying to: .
captcha