به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 مه‌حموود عوسمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕوونی كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆک وه‌زیران به‌نده له‌سه‌ر سووربوون له سه‌پاندنی سه‌روه‌ری یاسا و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنان و كۆنترۆڵ كردنی دیارده‌ی چه‌كداری كه ته‌نها چه‌ک به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێویستی به پاڵپشتی و پشتگیریی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه كه ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان بكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی فراوانی نیشتیمان.
شایانی باسه؛ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو متمانه‌ی به حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و ده‌نگ له سه‌ر 14 وه‌زیری ئه‌و كابینه‌یه درا .
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment