ئه‌سیل نۆجه‌یفی: به‌شه‌بودجه‌ى مووسڵ نه‌درێت تیرۆر و توندوتیژی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌شه‌بودجه‌ى پارێزگاكه‌ نه‌درێت ئه‌وه‌ توندوتیژى و تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نه‌ینه‌وا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌سیل نۆجه‌یفی له ‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى "روسیا الیوم" وتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ى له ‌پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019دا بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا ته‌رخان كراوه‌ كه‌متره‌ له ‌نیوه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ دابین بكرێت، حكوومه‌ت 143 ملیار دینارى دابین كردوووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و بونیادنانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نادادپه‌روه‌رییه‌ به‌رامبه‌رى".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ نه‌ینه‌وا به ‌ده‌ست نادادپه‌روه‌رى و پشتگوێخستنه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ڵام ئه‌م جاره‌ گه‌وره‌تره‌، ته‌نانه‌ت له‌ پارێزگایێکى بچووک كه‌ دانیشتوانێكى كه‌مى هه‌یه‌ كه‌مترى بۆ دابین كراوه ‌و مافه‌ ده‌ستوورى و یاسایییه‌كانى بۆ دابین نه‌كراوه‌.

ئه‌سیل نۆجه‌یفی ئاشكراشی كردوووه‌ که‌ په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به‌ نه‌ینه‌وا له‌ناو په‌رله‌ماندا بابه‌ته‌كه‌ ده‌ورووژێنن چوونكه‌ مه‌ترسییێكى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پارێزگاكه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39159

Your Comment

You are replying to: .
captcha