پاته‌کی هێزه‌کانی YPG له‌ ناوچه‌ی ماره‌ کوژران و برینداربوونی 8 هێزی سوپای ئازادی سووریای لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی تورکیا- یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌ ناوچه‌ی ماره‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای سوپای ئازادی سووریا که‌ له‌ ئه‌نجامدا کوژران و برینداربوونی 8 هێزی سوپای ئازادی سووریای به‌دواوه‌ بوو.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتوون له‌ هێرشی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای سوپای ئازادی سووریا له‌ ناوچه‌ی ماره‌ 3 هێزی سوپای ئازاد کوژران و 5 هێزی دیکه‌ی ئه‌و سوپایه‌ بریندار بوون.

هێزه‌کانی YPG که‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و باشووری عه‌فرین خه‌ریکن به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی ده‌که‌ن له‌ ئۆپه‌راسیۆنێک که‌ له‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت دژ به‌ بنکه‌ و باره‌گای سوپای ئازادی سووریا ئه‌نجامیان دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا تێکهه‌ڵچوون.

دوایین هه‌واڵه‌کان باس له‌ ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زیاتری سوپای ئازادی سووریا بۆ باشووری ماره‌ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39155

Your Comment

You are replying to: .
captcha