نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق، كونسولی ئیتالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یێک له‌ پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا، ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه‌ بوێرانه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه‌ ئیتالییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا، ستایشى سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیاى كرد كه‌ له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتالیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له‌ مه‌ترسییێكی گه‌وره‌.

بارزانی جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییێک نیشان دا.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

News Code 39148

Your Comment

You are replying to: .
captcha