به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌و هه‌واڵه‌ى که له زمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکى به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ جۆره ڕێککه‌وتنێکى له‌و جۆره نه‌بوووه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى که‌رکووکه‌وه ویستێک هه‌یه بۆ دروست کردنی هێزێک له سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌تی که‌رکووک بپارێزێت.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیووز له زاری ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه بڵاوی کرده‌وه که بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک یه‌کێک بوووه له‌و دۆسییانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار تاوتوێ کراوه و جارێکی‌تر ڕێگه نادرێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ که‌رکووک.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment