بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌كه‌دا كه كونسوڵی رووسیا له هه‌ولێریش یاوه‌ری شانده‌كه‌ی ده‌كرد، باڵیۆزی رووسیا ئاماژه‌ی به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و دوا رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو كرد كه له هه‌رێم به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه به‌شێک له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یێكی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته ڕوو و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق نیشان دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و به‌شداریی به‌هێزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان تیایدا و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و هەردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیایان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا كه ژماره‌یێک كۆمپانیای بواری وزه‌ی ڕووسیا له هه‌رێمی كردستان كار ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و بازرگانیدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment