به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی کورده‌کانی دانیشتووی ژاپۆن ڕایگه‌یاند که زیاتر له 2 هه‌زار که‌س له کورده‌کانی تورکیا په‌نایان بۆ ئه‌و وڵاته بردوووه به‌ڵام وڵاتی ژاپۆن هه‌ندێک یاسا و ڕێسای سه‌ختی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری به کورد داناوه و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان نه‌توانن ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی له‌و وڵاته وه‌ربگرن.
به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی کورد له ژاپۆن ڕایده‌گه‌یێنن که زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه کوردانه‌ی که به‌ره‌و ژاپۆن ڕۆیشتوون له ناوچه‌ی وارابی له باکووری تۆکیۆ پێته‌ختی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێ کراون و ئێستاکه وارابی به بۆنه‌ی بوونی کورده‌کانه‌وه له‌و ناوچه‌یه به وارابستان ناو ده‌برێت.
ڕۆژنامه‌ی ماینیچیی ژاپۆن له ڕاپۆرتێکی کورت‌دا که له‌باره‌ی زه‌ماوه‌ندی کچێکی 17 ساڵانی کورد له ژاپۆن نووسیبووی ڕایگهیاندوووه که ساڵی ڕابردوو داواکان بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی له‌و وڵاته بۆ 20 هه‌زار که‌س گه‌یشتوووه به‌ڵام ته‌نها 20 که‌س توانیویانه مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته وه‌ده‌ست بهێنن و له‌و نێوانه‌دا هیچ هاووڵاتیێکی کورد چانسی وه‌ده‌ستهێنانی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی له ژاپۆنی نه‌بوووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه سه‌باره‌ت به هۆکاری قبووڵ نه‌کردنی داوای کوردی ئاواره له ژاپۆن نووسیی: ژاپۆن و تورکیا پێوه‌ندییێکی باشیان پێکه‌وه هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ژاپۆن داوای په‌نابه‌ری کورده‌کان قبووڵ نه‌کات که دژ به ده‌وڵه‌تی تورکیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment