به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵیی تورکیا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی سووریا هۆشداری دا که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریا که کورده‌کان کۆنتڕۆڵی ده‌که‌ن، هێڵی سووری تورکیایه و ئه‌مه‌ش دوایین هۆشداره.
سه‌رکۆماری تورکیا هۆشداریشی دا مومکینه ئه‌و وڵاته دژ به کورده‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات. هێزه‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌وان کۆبانێ جێگیر بوونه و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه کوردییه‌کان ده‌که‌ن.
بلوومبێرگ له شرۆڤه‌ی خۆیدا ده‌نووسێت: هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات که هێزه کوردییه‌کان و ئه‌مریکا له‌وێن مه‌ترسیی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیای زیاتر ده‌کات.
ئێستاکه پاش کشانه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له شاری مه‌نبه‌ج، هێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ڕۆژئاوای فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیاره له داهاتوویێکی نزیکدا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی دوو لایه‌ن له شاری مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ‌بکات.
پێشتر تورکیا له جانیڤێری 2018 له‌شکه‌رکێشی بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا کردبوو و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به یارمه‌تیی هێزه سه‌ربزێوه‌کانی له سووریا کۆنتڕۆڵ کرده‌وه. تورکیا هێزه کوردییه‌کانی سووریا سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت و هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ڕێگه نادات کوردی سووریا له سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته وڵاتی سه‌ربه‌خۆ یان نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment