به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. فوئاد مه‌عسوم برووسكهیێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیی ده‌كات و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كات له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی عێراق.
ده‌قی پیرۆزبایییهكه...
پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به‌خشیی به ئێوه و ئه‌ندامانی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شتان كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له رێی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆ چوار ساڵی ئاینده، داوای كاركردنی پێكهوهییتان بۆ ده‌كه‌م به گیانی یه‌ک تیمی یه‌كگرتووی لێهاتووی پێكه‌وه گونجاو، بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق به هه‌موو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كانییه‌وه، كۆششی جدیی و به‌رده‌وامیش بكرێت له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موو هاووڵاتییان به‌و جۆره كه پره‌نسیبی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ شار و پارێزگا جیاجیاكانی عێراق به‌دی بێت.
‎داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م له به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێدانی ئاسۆی لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵیی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ كۆتاییی هێنان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو.
هاوكات به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رز ههڵدهسنگێنم كه په‌رۆشیی نیشتمانی و لێپرسراویه‌تی له‌خۆ گرتوووه بۆ بووژانه‌وه‌ی باری ئابووریی و په‌ره‌پێدان و خزمه‌تگوزاری له ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
باوه‌ڕ و متمانه‌شم ده‌رده‌بڕم بۆ سه‌ركردایه‌تیی ژیرانه‌تان له ڕێنمایی كردنی تیمه وه‌زارییه نوێیه‌كه‌تان، له ڕوانگه‌ی ئه‌و گیانی له خۆبردوویی و دڵسۆزی و ڕوانینی نیشتمانییهتان كه پێی ئاشناین، به دڵنیایییه‌وه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیتان ده‌دات ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانتان له‌م چوار ساڵه‌ی داهاتوودا به‌وپه‌ڕی ‎دڵسۆزیی و لێبڕاوانه ڕابپه‌ڕێنن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه هیوادارم هه‌موو حزب و هێزه سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی توانا و له هه‌موو ڕوویێکه‌وه پشتگیریی كابینه ههڵبژێردراوهكهتان بكه‌ن به ئامانجی هاریكاریی و یارمه‌تیدان له به ئاكام گه‌یاندنی به‌رنامه‌كه‌ی به شێوه‌یێكی باشتر.
‎له په‌روه‌ردگاری مه‌زنم داوایه سه‌رتان بخات له هه‌موو ههنگاوێكتاندا بۆ خزمه‌تی عێراق و گه‌له دلێرهكهی.
‎براتان
‎دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment