به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌رگریی S-400 جه‌ختی كرده‌وه كه بابه‌تی S-400 بابه‌تێكی به‌رگرییه و توركیا و گه‌لی تورک هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ئاسمانیی زۆریان له‌سه‌ره.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا گوتیشی: ئه‌و شوێنانه‌ی سیستمه‌كه‌ی تیادا داده‌مه‌زرێنرێت كاره‌كان به‌رده‌وامن و فه‌رمانده‌ییی هێزی ئاسمانی به‌چڕی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شوێنه‌كان ده‌كات.
خولووسی ئاکار جه‌ختیشی کرده‌وه كه سیستمه‌كه به ته‌واوی به جیا و سه‌ربه‌خۆ به سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی ناتۆ به‌كار ده‌هێنرێت و گوتی: "نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ به بێجێ ده‌زانین. لێره‌دا ڕێگه به به‌زاندنی سنووری سیستمه ئه‌مریكییه‌كان و ناتۆ ناده‌ین. ئه‌مه بابه‌تی بژارده نییه و ناچارییه".
ناوبراو لەبارەی ڕادەست کردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكی جۆری F-35ه‌وه وتی: لە پڕۆسەی ڕادەست کردنی ئەو فڕۆکەیەدا گۆڕانکارییێک ڕووی نەداوە.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment