ئاگرێک له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر که‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند که‌ ئاگرێک له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر که‌وتوووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێوار زه‌ید وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ کاتژمێر ٤:٠٠ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئاگرێک له‌ بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر که‌وتوووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا هۆکاری ئاگرکه‌تنه‌وه‌که‌ نه‌زانراوه‌ و ژماره‌یێکی زۆر دووکان سووتاون و له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی بازاڕه‌که‌ و باریکی و ناڕێکی ڕووبه‌ری نێوان کۆڵانه‌کانی بازاڕه‌که‌ تا ئێستا نازاندرێت چه‌ند دووکان سووتاون و زیانه‌کانیشی نازاندرێت.

بێوار زه‌ید ده‌شڵێت: یه‌کێک له‌ کارمه‌نده‌کانی به‌رگریی شارستانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاووڵاتییێکی دیکه‌ی ناو بازاڕه‌که‌ تووشی هه‌ناسه‌توندی بوون به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوووه‌ و تیمه‌کانی ته‌ندروستیش چاره‌سه‌ریان ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39057

Your Comment

You are replying to: .
captcha