کوردپرێس:کوردپرێس:
ڕێزان حەدۆ وتەبێژی پێشووی هێزەکانی خۆپاراستن لەعەفرین لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕوسیی وتویهتى، "ئەگەربێتو هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێتو بەڕەزامەندیی یان چاوپۆشیی لایهنە کاریگەرەکانی دۆسیەی سووریا بێت، ئەوە بارودۆخەکە بەوجۆرە دەبێت كه دوو سیناریۆ لهئارادایه".
بهوتهى ئهو، "سیناریۆى یهكهم، تورکیا ڕێگای ئێم 4 واتە ڕێگای حەلەب-لازقییە بۆ ڕوسیاو دیمەشق دەستەبەردەکاتو گروپە چەکدارییە سورییەکان لەناوچەکانی باشووری ئۆستراد دەکێشێتەوە".
بەوتەی بەرپرسەکەی کوردستانی سووریا، "لەبەرامبەردا تورکیا لەقۆناغی یەکەمدا هێرشدەکاتەسەر هەندێک گوندی گوندەواری باکوری حەلەب کەلەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە وەک (شێخ عیساو بنکەی ئاسمانیی مینگو مەرعەناز)، ئەگەربێتو کەناڵە دیبلۆماسییەکان سەرکەوتوبون ئەوە تەلرەفعەت لەدەرەوەی حساباتەکاندا دەبێتو لەئێستادا هێرشی ناکرێتەسەر".
دەشڵێت:"لەو قۆناغەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەرەکیی تورکیا بۆسەر عەین عیسا دەبێت، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەیەکتر داببڕێت واتە (ناوچەی حەسەکەو کۆبانێ) لەیەکتر دادەبڕێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "تورکیا لەقۆناغی دوەمدا هێرشدەکاتەسەر کۆبانێ، بەوەش تورکیا ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییو قەڵغانی فورات بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
سەبارەت بەوەی ئەگەر هاتوو تورکیا لەلایەن ڕووسیا و ئەمریکاوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەنجامدانی هێرشی وشکانی بۆ سەر کوردستانی سووریا بۆ هەڵنەکرێت، لهدوهم سیناریۆدا، ئەوە ئەنکەرە پرۆسەی بەئامانجگرتنی کەسایەتییە دیارە سەربازییو مەدەنییەکانی ئیدارەی خۆسەر چڕدەکاتەوە، ئەگەرهاتو لەبەرامبەردا هەسەدە پەرچەکرداری نواندو پەلاماری خاڵو پێگە سەربازییەکانی تورکیایدا، ئەوە ئەنکەرە ئەوە دەکاتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بەهەسەدە.
Your Comment