به‌مزوووانه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌مزوووانه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی برۆكسل ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ ڕامۆن بلاکوا باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق له ‌میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌یێک بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ دیداری مێری گوتی که‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ‌و هه‌رێمی كوردستان له ‌ئاستێكی باشدایه‌ و به‌مزوووانه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی برۆكسل ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.

باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ "سه‌ركه‌وتوو" ناو برد و گوتی: هه‌وڵێکی نایابه‌ و واده‌کات بنه‌مایێکی سه‌قامگیر بۆ حکوومه‌تی داهاتوو دروست بکرێت

له‌ کۆتاییدا ڕامۆن بلاکوا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌ هاوكاری كردنی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه‌ له ‌ڕووی سه‌ربازیی‌ و سیاسییه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 دیداری مێری 2018 بۆ ئاڵوگۆڕی ڕوانگه‌کان بۆ سه‌قامگیریی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان سیاسی و بڕیاربه‌ده‌ستی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که‌ له‌ ھه‌ولێر ده‌ستی پێکرد و بڕیاره‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39004

Your Comment

You are replying to: .
captcha