ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان: پێویسته‌ سعوودییه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی UN ده‌ربکرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خاشقجی به ‌پێویستی ده‌زانێت سعوودیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌ربكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر)دا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ "سعوودیه‌، كه‌ له‌ یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كان و كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی وڵاته‌كه‌شی وه‌ک ئابڕووچوونێک به‌ سه‌ردا ساغ بوووه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌ربكرێت."

ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی بكوژانی جه‌مال خاشقچی له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌" تره‌مپ پێویسته‌ ڕوونكردنه‌وه‌یێكی شیاو پێشكه‌ش به‌ جیهان بكات له‌باره‌ی پاراستنی (گرووپه‌كه‌ی ڕیاز) كه‌ له‌ ئابڕووچوونی تیرۆری خاشقچی تێوه‌گلاوه‌."

شایانی باسه‌؛ جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نوسی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 2ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگریی سه‌ردانی كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ، دیار نه‌ما و بێ‌سه‌روشوێن بوو، پاشان له‌ دوای 18 ڕۆژ داواكاریی گشتیی سعوودیه‌ به‌ شێوه‌یێكی فه‌رمی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی له ‌نێو كونسووڵخانه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دروست بوونی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک كه‌سدا گه‌ڕانده‌وه‌ و ئه‌م چیرۆكه‌ش بۆ زۆرێک له‌ وڵاتان به‌ چیرۆكێكی ناڕاست و شێواو وه‌سف كرا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38990

Your Comment

You are replying to: .
captcha