بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا دەڵێت: سەرەڕای ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی، یەکێتیی نیشتمانی بە بۆنەی بابەتی هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماری عێراق دەیهەوێت حکومەتێک لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکرات پێک بهێنێت.
سوورچی ئاشکرای کرد سەرکردەکانی یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر پرسی پێک هێنانی حکوومەتی نوێ کۆ دەبنەوە و ئەو حیزبە سەرەڕای هەندێک تێبینی لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی قبووڵ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment