به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نگێلا مێرکڵ له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به توندترین شێوه ئیدانه‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی کرد و ڕایگه‌یاند که پێویسته به‌په‌له ڕاستی ڕووداوه‌که ئاشکرا بکرێت و تاکوو ئێستا ھیچ شتێک باس نه‌کراوه و به‌رپرسیارانی ڕووداوه‌که‌ش به سزای خۆیان نهگهیێنراون.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاند که پێشتر وڵاته‌که‌ی پرسی فرۆشتنی چه‌کی به سعوودیه سنووردار کردوووه و له ژێر ئه‌م ھه‌لومه‌رجانه‌دا چه‌ک بۆ سعوودیه نانێرن.
ئه‌نگێلا مێرکڵ جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که کۆبوونه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامه له‌باره‌ی نیشاندانی کاردانه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌که.
هه‌روه‌ها هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ARDی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاندبوو که "تا نه‌زانین چی ڕووی داوه، زه‌مینه‌یێکی له‌بار فه‌راھه‌م نابێت بۆ بڕیاردانێکی ئه‌رێنی له‌باره‌ی ناردنی چه‌ک بۆ سعوودیه".
شایانی باسه؛ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه له دوای جه‌زائیر زۆرترین ھه‌نارده‌ی چه‌کی ئه‌ڵمانیا بۆ سعوودیه بوووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment