بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لە سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدن لە پەراوێزی لوتکەی G20 لە رۆما کۆبوونەتەوە و ئیراده‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات خراوەتەڕوو و گه‌یشتون به رێککه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی میکانیزمێکی هاوبه‌ش".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونه‌وه‌که له که‌شێکی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که تاوتوێ کراون.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لە سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا باسی لەوەکردووە، له کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک جۆ بایدن هەروەها هه‌نگاوه‌کانی زیادکردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ کراوە.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و بایدن-دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له ناتۆ و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ستراتیژییه‌تی هاوبه‌ش کراوه‌ته‌وه و خۆشحاڵی ده‌ربڕدراوه له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاو و هه‌وا نراون.
Your Comment