بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پارتی بایه‌خ به به‌دواداچونی پرۆسه‌ی سیاسی له به‌غدا ده‌دات و هه‌فته‌ی رابردوو وه‌فدێكیان له به‌غدا بوو و وه‌فدی تریش به‌ڕێوه‌ن.
به‌بڕوای ئیمینكی پارتی به مافی خۆی و ئه‌ركی ده‌زانێت له به‌غدا بێت و وتیشی "ئاواتی پارتی ئه‌وه‌بوو شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له به‌غدا به‌دی بێت و ئێستاش به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له به‌غدا هه‌بێت، پارتی له‌وێ ده‌بێت.
ئەندامەکەی پارتی وتیشی "تا ئێٍستا راست نییه كه له كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، پارتی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرێت، چوونكه تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment