به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند: دوای سه‌ردانه‌که‌ی مایک پۆمپیۆ بۆ سعوودیه هه‌ر دوو وڵات ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و شه‌فاف له دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس که ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه دوای چوونی بۆ کونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ بێسه‌روشوێنه.
له‌لایێکی دیکه‌وه ئاژانسی (ئه‌سۆشێتێدپرێس) له زاری به‌رپرسانی تورکیا بڵاوی کرده‌وه که پۆلیس به‌ڵگه‌ی دهستکهوتوووه له‌سه‌ر کوشتنی خاشقچی له نێو کونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 دوای ئه‌وه‌ی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی سعوودیه سه‌ردانی کونسووڵخانه‌ی وڵاته‌که‌یان کرد له ئه‌سته‌نبۆڵ، تیمێکی دیکه‌ی تورکی سه‌ردانی کونسووڵخانه‌که‌یان کردوووه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه سعوودیه‌که ده‌ستیان کردوووه به لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنبونی جه‌مال خاشقچی.
بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه سعوودیه کاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌مه‌ریکا هۆشداری داوه له دیاری کردنی چاره‌نووسی خاشقچی و تورکیاش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و دۆسیه‌دا بکرێت.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment