به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێک له شۆفێره‌کان که نه‌یویستوووه ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاماژه به‌وه ده‌کات: له ئێستادا له نزیک نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش گرد بوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی بکه‌ن تا وه‌ڵامی داواکارییه‌کانیان نه‌درێته‌وه ڕێگه به جموجۆڵى بازرگانى ناده‌ن.
ئه‌و شۆفێره گوتیشی: "به‌هۆی گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایییه‌کانی دوو ڕۆژی ڕابردوویان ژماره‌یێک که‌سیان ده‌ستگیر کراوه و چه‌ند که‌سێکیشیان بریندار بوون."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "یه‌که‌م داواکاریی ئێمه گۆڕینی به‌رپرسی ده‌روازه‌ی مه‌رزه‌که‌یه چوونکه ناتوانێت کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات."
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که كێشه‌ی مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ چاره‌سه‌ر كرا و له‌گه‌ڵ ئێران قسه كراوه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه ڕێوشوێنی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بگرنه‌به‌ر كه كاری قاچاخ ده‌كه‌ن.
شاخه‌وان به‌كر به SNNی ڕاگه‌یاند: كێشه‌ی مانگرتنی بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ئێستا مه‌رزه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه: بارهه‌ڵگره‌كانی دیوی هه‌رێم باس له‌وه ده‌كه‌ن كاتێک ده‌چنه دیوی ئێران، قاچاخچییه‌كانی ئه‌وێ به زۆره‌ملێ و به زه‌بری چه‌قۆ ناچاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر باره‌كانیانه‌وه جگه‌ری مریشک یان گاز و به‌نزین و ئه‌و شتانه‌ی قه‌ده‌غه‌ن بار بكه‌ن.
شاخه‌وان به‌کر ڕاشی‌گه‌یاند: "ناكرێت له نێوان دوو وڵات‌دا كه مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی له نێوانماندایه، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ئه‌ودیو به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌مان كردوووه و به‌ڵێنیان داوه له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018وه ڕێوشوێنی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بكه‌ن كه كاری قاچاخ ده‌كه‌ن و لێره به بارهه‌ڵگراوه‌كان وتراوه واز له مانگرتنه‌كه‌یان بهێنن و ده‌ست به كاری خۆیان بكه‌نه‌وه".
شایانی باسه؛ سێ ڕۆژه شۆفێرانی ناڕازی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٥٠٠ كه‌سه به‌یاننامه‌یێكیان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوووه و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسی مه‌رزى باشماخ و سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌کانی دیكه‌ی مه‌رزه‌که ده‌ستله‌کار بکێشنه‌وه.
به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه که نابێت شۆفێره‌کان ده‌ستوه‌ر بده‌نه کاروبارى ئیدارى مه‌رزه‌که و به‌رده‌وام بوونی داخستنی مه‌رزه‌كه له ڕووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم دروست ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment