هێڤی مسته‌فا: ئاواره‌كانی عه‌فرین بۆ ئه‌م زستانه‌ سووته‌مه‌نییان نییه‌

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌رده‌وام شه‌ڕ له‌ نێوان سوپای سووریا و سوپای توركیادا هه‌یه‌ و ئاواره‌كانی عه‌فرینیش له‌ هه‌رێمی شه‌هبا بۆ ئه‌م زستانه‌ بێ سووته‌مه‌نین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێڤی مسته‌فا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عفرین له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "به‌رده‌وام شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان سوپای سووریا و گروپه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا هه‌یه‌ و دوێنی دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ڕێوه‌ چوو به‌ڵام له‌باره‌ی زیانه‌كان زانیاریمان نییه‌ چوونكه‌ ئه‌وه‌ بارودۆخێكی سه‌ربازییه‌".

ناوبراو ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ژیانی خه‌ڵكی عه‌فرینیش، كه‌ ئاواره‌ی هه‌رێمی شه‌هبا بوون، گوتیشی "بارودۆخیان باش نییه‌ و ده‌رفه‌تی ژیان نییه‌، ناتوانن به‌ ئازادی و ئاسانی هاتوچۆ بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وه‌رزی زستانیش ده‌ڕۆین و پێویستیان به‌ زۆر شته‌ و سووته‌مه‌نیان نییه‌".

هێڤی مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕای‌گه‌یاند: "شه‌رمه‌ بڵێم هاوكاری هه‌یه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38820

Your Comment

You are replying to: .
captcha