‎به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ جۆن لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق و مایک شرایف سكرتێری باڵیۆزخانه کۆ بوویه‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگری سكرتێری گشتی سوپاسی ئوسترالیای كردوووه كه له جه‌نگی دژ به تیرۆرستان هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بوون و داوای كرد به‌رده‌وام بن له هاوكاری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له ئێستاشدا به هه‌مان شێوه یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری لایه‌نه كوردستانییه‌كان به بنه‌مایێكی به‌هێز ده‌زانین بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر بۆ گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی مافه چهسپێنراوهكانی ده‌ستوور و هه‌وڵی جدیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌م پرسه.‎
تهوهرێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به لای ئه‌وانه‌وه گرنگه هه‌رێمی كوردستان و عێراق دۆخێكی ئارامیان هه‌بێ و ئه‌من و ئاسایش تێیدا به‌رقه‌رار بێ.
شایانی باسه؛ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان دوو پرسی گرنگی دیداره‌كه بوون و گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه كرا به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كه‌ی خرابێته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment