سه‌رکۆماری عێراق و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری عێراق كۆ بوووه‌وه‌ و سولیڤان ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ربڕیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق و جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سه‌لام كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سولیڤان پشتیوانی كردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كان نوێ كردوووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ که‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "هه‌وڵه‌كانی واشنتۆنی دووپات كردوووه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و به‌هێزكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ كایه‌كانی ئابووریی و هاندانی وه‌به‌رهێنان".

نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ڕوونیشی کردۆته‌وه‌ که‌ جۆن سولیڤان "ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكایی بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌كانیان وه‌ک پشتیوانییێک بۆ ئۆقره‌یی ئابووریی عێراق ده‌ربڕیوه‌".

هاوكات به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "گرنگیی به‌هێزكردنی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانی به‌ گرنگ زانیوه‌ به‌ تایبه‌تی ڕێككه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتێژیی".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38770

Your Comment

You are replying to: .
captcha