به‌رهه‌م ساڵح داوای پێکهاتنی حکوومه‌تێکی نیشتیمانی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق داوای پێكهاتنی حكوومه‌تێكی نیشتمانی كرد به‌شێوه‌یێک به‌ دوور بێت له‌ به‌ش به‌شێنه‌ و داوای له سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراویش كرد حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێکبهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له ‌میانی لێدوانێكیدا ڕای‌گه‌یاند: "گه‌لی عێراق توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵینگاره‌كانی هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت ڕۆڵێكی میحوه‌ری له‌ ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت".

سه‌رۆک كۆمار داوای پێکهێنانی حكوومه‌تێكی كرد نوێنه‌رایه‌تی سیاسی به‌ڕێوه‌ ببات به‌ڵام دوور بێت له‌ به‌ش به‌شێنه ‌و داواوی له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراویش كرد که‌ حكوومه‌تێكی عێراقی خزمه‌تگوزار پێک بهێنێت.

شایانی باسه‌؛ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار رۆژی سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپارد به‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئێستا 12 ڕۆژ به ‌سه‌ر ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریدا تێپه‌ڕیوه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی مانگێكه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38736

Your Comment

You are replying to: .
captcha