به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر حه‌داد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئاماده كردوووه و پێویسته ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت و وردبینیی تێدا بكرێت ئه‌وكات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئێمه كۆمه‌ڵێک تێبینیمان له‌سه‌ر ھه‌یه له‌وانه پشكی كورد 12.7% دانراوه و ناوی ھه‌رێمیش كراوه‌ته پارێزگاكانی باكووری عێراق بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و شێوه‌یه بۆ ئێمه‌ی ڕه‌وانه بكات، پێی رازی نابین و پێویسته گۆڕانكاریی تێدا بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسایی و ده‌ستووری نییه."
حه‌داد گوتیشی: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و تێیدا ده‌ست به پێكھێنانی لیژنه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ھه‌ر ئه‌مڕۆیش لیژنه‌ی دارایی دروست ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا دیار نییه چه‌ند لیژنه به‌ر كورد ده‌كه‌ون به‌ڵام ئه‌و لیژنانه‌ی گرینگن بۆ كورد و له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددان ھه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ئه‌و لیژنانه و ھه‌ندێک لیژنه ھه‌ن كورد خۆی به‌شدارییان تێدا ناكات.
به‌پێی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق داھات زیاتر له 105 ترلیۆن دیناره و خه‌رجییه‌كانیش 120 ترلیۆن زیاترن، هه‌روه‌ها كورتھێنانیش زیاتر له 22 ترلیۆن دیناره و پشكی ھه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له 8 ترلیۆن دیناره كه ده‌كاته 12.67%ی بودجه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment