کوردپرێس:
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەشداری لەڕێورەسمێکی سەربازیی کرد لە ئیسپارتا و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد و لەو گوتارەشدا هەڕەشەی لە نەیارانی ناوخۆی و دەرەوەی تورکیا کرد.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: " له‌و نزیكانه به پشتیوانی ئه‌و كۆماندۆیانهمان كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌شقی فڕۆكه‌وانی و په‌ڕه‌شوتیان پێ ده‌ده‌ین پێگه‌كانی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ته‌فروتونا ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر گرنگی سەربازی کردن و گوتی: "به گرنگی ده‌زانم هه‌رچه‌ند هه‌موو سوپا پڕۆفیشناڵیش بێت هه‌ر رۆڵهیێكی تورك مه‌شق و راهێنانی بنه‌ڕه‌تیی سه‌ربازی بكات و له‌و سه‌ربازگانه‌دا بژی كه پێی ده‌ڵێین 'یانه‌ی پێغه‌مبه‌ر'".
سه‌ركۆماری توركیا باسی لەو ئاستەنگیانە کرد کە دەیخەنە بەردەم تورکیا و گوتی: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێرش و په‌لاماری ئابووریدا، هیچ له‌و راستییانه ناگۆڕێت كه وڵاته‌كه‌مان 13یه‌مینی جیهانه له‌توانای كڕین، 17یه‌مینی جیهانه له‌ڕووی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته پێشمان هه‌رچۆنێك بێت به دڵنیاییه‌وه یان رێگایه‌ك ده‌دۆزینه‌وه یان رێگایه‌ك دروست ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "نیشانی ئه‌وانه‌ی ده‌ده‌ین كه به‌هۆكاری زۆر سه‌یر له‌و به‌ڵێنانه پاشگه‌زده‌بنه‌وه كه به وڵاته‌كه‌مانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌بیانووی زۆر سه‌یر سزای وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ن، كهدۆڕاوی راسته‌قینه خۆیانن. له به‌رامبه‌ر داخستنی هه‌ر ده‌رگایه‌ك به رووماندا ئێمه وه‌ك وه‌ڵام ده ده‌رگا ده‌كه‌ینه‌وه، له به‌رامبه‌ر دانانی هه‌ر كۆسپێكیش وه‌ك وه‌ڵام ده ئاسانكاری ده‌خه‌ینه روو و به‌مجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵاته‌كه‌مان".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment