عادل عه‌بدولمه‌هدی و مه‌ولوود چاوشئۆغڵو جەخت لەسەر بەروپێش بردنی پێوەندییەکان دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵو كۆ بوونه‌وه‌ و جەختیان لەسەر بەروپێش بردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند: "كار بۆ باش كردن و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتداین".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندین كێشه‌ وه‌ک پرسی بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ نزیک باشیک و بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی شنگال و گرتنه‌وه‌ی به‌شه‌ ئاوی عێراق به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماون و له‌ داهاتوودا دۆسێی گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.

بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كۆ ببێته‌وه‌.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38700

Your Comment

You are replying to: .
captcha