بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند: "كار بۆ باش كردن و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتداین".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندین كێشه وه‌ک پرسی بوونی هێزه‌كانی توركیا له نزیک باشیک و بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال و گرتنه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماون و له داهاتوودا دۆسێی گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كۆ ببێته‌وه.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment