هه‌سه‌ده‌: له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 651 چه‌كداری داعش كوژراون

به‌شی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده‌) ئاماری شه‌ڕی مانگێكی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تیرۆردا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و له‌ مانگێكدا 651 چه‌كداری داعش كوژراون و 6 چه‌كداریش ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماری شه‌ڕی مانگی ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ باكووری سووریا به‌ڕێوه ‌ده‌چێت به‌ جۆرێک له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا 651 چه‌كدار كوژراون و 6 چه‌كداریش به‌ بێ ئه‌وه‌ی بریندار بن ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یێک چه‌ک و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیش ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌ .

هه‌سه‌ده‌ ئاشكراشی كرد كه‌ شه‌ڕڤانه‌كانیان به‌شدارییان له‌ 58 چالاكی كردوووه‌ و له‌ ماوه‌ی مانگێكیشدا 37 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕزگار كردنی سه‌دان سیڤیل و 2 ژنی ئێزدییش ڕزگار كراون.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38693

Your Comment

You are replying to: .
captcha