وه‌زاره‌تی داراییی هەرێم: كێشه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ر كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری، كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ركرا و ده‌توانن له‌ سبه‌ینێوه‌ ته‌ڕه‌ بار له‌ مه‌رزه‌كه‌وه‌ هاورده‌ بكه‌ن.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ركرا و ده‌توانن له‌ سبه‌ینێوه‌ ته‌ڕه‌ بار له‌ مه‌رزه‌كه‌وه‌ بێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ شۆفێرانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان مانیان گرتووه‌ و ناچه‌نه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، وه‌زیری دارایی و ئابوریش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا به‌ هێنانی ته‌ڕه‌باڕ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، به‌ڕێز ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ نوسینگه‌ی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و شۆفێرانه‌ و سه‌رپه‌شتیار و به‌رێوبه‌ری گومركی مه‌رزه‌كه‌ كۆبوه‌وه‌، به‌ڵێنیشیدا له‌ كه‌مترین ماوه‌دا كێشه‌ دیاره‌كانی مه‌رزه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

News Code 3869

Your Comment

You are replying to: .
captcha