کوردپرێس:
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کردۆتەوە و تێیدا باسی ئامادەکرانی ڕەشنووسی بودجەی 2019ی عێراقی کردووە و دەڵێت: وەزارەتی داراییی حکوومەتی ئیتیحادی پرۆژە یاسای بوجەی سالی ۲٠۱۹ رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ موسادەقەکردنی و ناردنیشی بۆ پەرلەمان.
ناوبراو لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆەیاسای بودجەی 2019ی عێراق ئەم خاڵانەی خوارەوەی ڕوون کردۆتەوە:
۱ـ داهاتەکان خەمڵێنراون بە (۱٠٥٥٦۹٦۸٦۸۷٠) سەدو پینج ترلیۆن و کەسریک دینار
۲ـخەرجیەکان خەمڵێنراوە بە(۱۲۸٤٤۳٠٥۲٤۲۷) سەدو بیست هەش ترلیۆن و کەسریک دینار
۳ـکورت هینان خەمڵێنراوە بە (۲۲۸۷۳۳٦٥٥٥۷) بیست ودوو ترلیۆن و کەسریک دینار
٤_ بوجەی بەکاربەر خەمڵینراوە بە(۹٥۸٥۱٦۷۸٤٠٤) نەوەدو پینج ترلیۆن و کەسریک دینار
٥_بوجەی وەبەر هینان خەمڵینراوە بە (۳۲٥۹۱۳۷٤٠۲۳) سی و دوو ترلیۆن و کەسریک دینار
٦_ بوجەی تەرخانکراو بۆ سیادی خەمڵینراوە بە(٤٦۸۷۲۹۱۸٤۱۱) چل و شەش ترلیۆن و کەسریک دینار
۷ـ بوجەی تەرخانکراو بۆ گەشەکردنی پاریزگاکان (۱) ترلیۆن دینارە
۸ـ بوجەی پترۆ دۆلار بەیەک (۱) ترلیۆن دینار تەرخان کراوە
۹ـ پشکی هەرسێ پارزگاکەی هەریم (هەولیرو دهۆک و سلیمانی) کە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە (۸۷٤۱٤٠٦٠۲٦) هەشت ترلیۆن و کەسریک دینار
۱٠ـبوجەی پەرەپیدانی سێ پاریزگاکەی هەریم (۱۲٦۷٠٠٠٠٠) سەدو بیست شەش ملیارو کەسریک دینارە
۱۱ـ بوجەی وەبەرهینان لەریگەی قەرزەوە بۆ پشکی هەریم (۱٠۲۳٦۱۲٠٠) سەدو دوو ملیارو کەسریک دینارە
۱۲ـ بەتیکرا بری بوجەی هەریم دەکاتە(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) هەشت ترلیۆن و کەسریک دینار
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق سەدا 17 بوو بەڵام بەغدا لە 2014وە بودجەی هەرێمی بڕی و لە ساڵی 2018 بڕیار درا پشکی هەرێم کەم بکرێتەوە و ئەو پشکە بە ڕێژەی 12.67 دیاری کرا.
Your Comment