بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تا ئێستا ٢٥ هەزار كەس فۆرم و سیڤی خۆیان ناردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە ناوبراو راسپێراوە بۆ پێک هێنانی حكوومەتی داهاتوو.
یەكەم جارە لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەم شێوەیە حكومەت پێک بهینرێت، كە دەستپێشخەری پڕكردنەوەی فۆڕم و ناردنی سیڤی لەلایەن عەبدولمەهدی خراوەتەڕوو.
راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ ئەو مەبەستە پیگەیەكی ئەلەكترۆنی داناوە تا هەموو كەس ئازاد بێت ناوی خۆی لەوێوە پیشكەش بكات، كە ئەمە لێدانێكی توندە بۆ لایەنە سیاسییەكان، كە دەیانەوێت پشكی خۆیان وەک بەش وەربگرن كەسانی بەربەخۆ بۆ وەرگرتنی پۆستەكان رەت دەكەنەوە.
لایەنەكان دەیانەوێت خۆیان پۆستە وەزارییەكان لە كابینەكەی عەبدولمەهدی پڕبكەنەوە، بۆیە ئێستا دەستیان بەدەربڕینی ناڕەزایی كردووە و لە دژی هەوڵەكەی وەستاونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment