بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، لە روونكردنەوەیەكدا وتوویەتی:"چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاو دەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ کردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی."
وتەبێژی پارتی ئەوەشی وتووە: "لە رێگای ئەم روونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایێکی بۆ نییە و تاکوو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتر وایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاون ەکەنەوە."
Your Comment