داوای ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک له‌ سه‌رکۆماری عێراق ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌سه‌ر دۆخی شاره‌كه‌ی نامه‌یێكی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رێبوار تاڵه‌بانی له نامه‌یێکدا داوای له ‌به‌رهه‌م ساڵح كردوووه‌ كه‌ به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ستوه‌ردان له ‌كاروباری که‌رکووک بكات كه‌ ئه‌و دۆخی شاره‌كه‌ی به ‌دۆخێكی سه‌ربازی ناو بردوووه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک داواشی كردوووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و دۆخه‌ سه‌ربازییه‌ بهێنێت ‌و ژیانی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

له ‌شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوووه‌وه‌ سوپای عێراق‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به ‌سه‌ر شاری که‌رکووک گرتوووه‌ كه‌ پێشتر به ‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بوو.

ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له ‌كاتێكدایه‌ له ‌ئێستادا هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ‌و دیاری كردنی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ ئه‌و شاره‌ كه‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38649

Your Comment

You are replying to: .
captcha