به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه بڕیارمان داوه بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆكانی ڕابردوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجاممان داون و ئه‌و ھه‌نگاوانه‌ی نراون كار له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه به‌شێک له پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ناكۆكیمان ھه‌بوووه، پێداگیری ده‌كه‌ین و ئه‌وكات و ئێستایش ھه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ک لایه‌نه كوردستانییه‌كان خاڵی ھاوبه‌شمان ھه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانین پێكه‌وه‌یش بین."
عه‌لی حوسێن گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره به شێوه‌یێک بچینه به‌غدا بتوانین له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه ئه‌گه‌ر ھه‌موو كێشه‌كانیش چاره نه‌كه‌ین به‌شێكیان چاره بكه‌ین بۆیه ده‌مانه‌وێت به ھێزه‌وه بچینه به‌غدا."
ئه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد که كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێک ته‌حه‌ددیاتدایه بۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقی و كوردییه‌كان له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو دروست بكات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت پشتگیریی ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب به‌ده‌ست بێنێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی خۆیان ھه‌یه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه ھیچ مه‌رجێكمان نییه بۆ حكوومه‌تی داھاتوو به‌ڵام كۆمه‌ڵێک تێبینیمان ھه‌ن كه قابیلی گفتوگۆكردنن چوونكه پێشتر مه‌رجمان ھه‌بوووه و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕازی بوون كه ئه‌وانیش ته‌وافوق و ته‌وازن و ھاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ن به‌ڵام ھیچیان جێبه‌جێ نه‌كراون بۆیه ئه‌مجاره به گه‌شبینییه‌وه ده‌چینه به‌غدا و ھه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیمان ھه‌بێت چوونكه چۆڵ كردنی گۆڕه‌پانه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا نییه."
عه‌لی حوسێن ده‌شڵێت: "دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان به‌پێی خاڵ و ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بێت و ئیستحقاقی ھه‌ڵبژاردن ده‌بێت بۆیه ئه‌مجاره ئه‌و پۆستانه وه‌رده‌گرین كه بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه كێشه‌كانی خۆمانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا پێ چاره بكه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment